فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی لالیخان نیکنیا لە لایەن هێزەکانی ڕژیم لە ورمێ
دوشەممە ۲۶-۰۴-۱۴۰۲   |  17-07-2023

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی شەممە ٢٤ی پووشپەڕ، ژنێکی هاووڵاتی بە ناوی “لالیخان نیکنیا”، خەڵکی گوندی “حەکی”ی سەر بە ناوچەی تەرگەوڕ لە شاری ورمێ، لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراوە.

بەپێی زانیارییەکان، هێزەکانی ڕژیم هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە و بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ حیزبە نەیارەکانی ڕژیم” دەستبەسەریان کردووە. تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخ و شوێنی ئەو هاووڵاتییە پاش دەستبەسەرکرانی، لە بەردەستدا نییە.