ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی گەلاوێژ، موختار ئەسەدی دوای بانگکران بۆ پۆلیسی فەتای شاری سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی موختار ئەسەدی، ناوبراو کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ ڕۆیشتووەتە پۆلیسی فەتا، دوای ٢ کاتژمێر لێپرسینەوە لە ناوبراو، بە فەرمانی دادوەر، هێزە ئەمنییەکان دەستیان بەسەر مۆبایلی سەرجەم ئەندامانی بنەماڵەی ناوبراودا گرتووە و موختار ئەسەدیش دەستبەسەر کراوە. جێگای ئاماژەیە، ڕۆژی ڕابردووش، لەکاتێکدا کە ئەو چالاکە پیشەییە لە ماڵێ نەبووە، هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی بنەماڵەکەی لە سنە و بە بەکارهێنانی توندوتیژییەوە ماڵەکەیان پشکنیون و بوون بەهۆی ترسان و دڵەڕاوکێی ژن و منداڵی بچووکی ناوبراو و هەروەها دراوسێکانیان لەو شوێنەی تێیدا نیشتەجێن.