فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی هاوولاتیەکی خەلکی شنۆ
پێنجشەممە ۰۵-۰۳-۱۴۰۱   |  26-05-2022

رێبوار چارکداری ٢٣ ساڵ تەمەن خەلکی شنۆ ،رۆژی چوارشەممە ٤ی جۆزەردان،دوای بانگ کردنی بۆ دادگا کە بە تۆمەتی ئەندامیەتی لە گەڵ یەکێک لە حیزبە سیاسیەکانی کوردوستان سزای یەکساڵ زیندانی بەسەردا سەپا بوو، دەستبەسەرو گوازرایەوە بۆ زیندانی ناوەندی ئەو شارە.
ڕێبوار چارکداری رۆژی دوشەممە ١١ی مانگی گەلاوێژی ١٤٠٠ هاوڕی لە گەڵ پێنج هاولاتی تری خەلکی شنۆ لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی دەستبەسەر و دوای سێ حەوتوو دەستبەسەر بوون لە زیندانی ئیدارەی ئیتلاعاتی رژیم لە ئورمیە، بە دانانی بارمتە، بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد بوو.