دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی بەهایی لە ئەهواز
سێشەممە ۰۸-۰۳-۱۴۰۳   |  28-05-2024
بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی دووشەممە ٧ی جۆزەردان، سپیدە ڕەشیدی هاووڵاتیی بەهایی دانیشتووی شاری ئەهواز، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئێیتلاعاتەوە دەستبەسەر بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
هەتا کاتی بڵاو کردنەوە ئەو هەواڵە، زانیارێکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەر کردنی، تۆمەتە هەڵبەستراوەکان، چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.
شایەنی باسە، بەفرانباری ساڵی ڕابردووش، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران هەڵیانکوتابووەیە سەر ماڵی سپیدە ڕەشیدی و ماڵەکەیان پشکنیبوو و دەستیان بە سەر کەرەستە ئەلیکترۆنیکەکانی وەکوو کۆمپیوتەر و مۆبایلەکەیدا گرتبوو.