فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی شاری سنە لە لایەن هێزەکانی ڕژیم
هەینی ۱۲-۰۳-۱۴۰۲   |  02-06-2023

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی جۆزەردان، هاووڵاتییەک بە ناوی “سامان ئەسلانی”، تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی شاری سنە، لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کرا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو هاووڵاتییە لە شوێنی کارەکەی لە “نایسەر”ی شاری سنە، لە لایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. شایانی باسە، هێزەکانی ڕژیم بە سێ ئۆتۆمبێلەوە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی بنەماڵەی سامان ئەسڵانی و بە شێوەیەکی دڕندانە ناوبراویان دەستبەسەر کردووە و هەروەها هەموو ماڵ و کەلوپەلە تاکەکەسییەکانی ناوبراویان پشکنیوە. پێویستە ئاماژە بکرێت کە لە ماوەی مانگی “ئایار”دا، لانیکەم ١٠٧ هاووڵاتی لە سەرانسەری ئێران و لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەر کراون.