دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری شنۆ
هەینی ۱۴-۰۲-۱۴۰۳   |  03-05-2024
لەدرێژەی دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییان لە شاری شنۆ، ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی گوڵان، ئارمان ئیبراهیمی، خەڵکی گوندی “ئاڵکاوێ”ی سەر بە شاری شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سپای پاسدارانی ئێرانەوە بەبێ هیچ هۆکارێک دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
ئەمە لەاڵێکدایە کە لەماوەێ ڕۆژانی ڕابردو ١٣ هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی ئەو شارە دەستبەسەر کراون و هۆکاری دەستبەسەرکردنیان لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە لە ژێر ناوی بەشداری لە ڕێوڕەسمی تایبەتی نەورۆزدا ڕاگەیاندراوە.
تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییانە و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان لە بەردەستدا نییە.