فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی دیکە لە پیرانشار
پێنجشەممە ۰۳-۰۳-۱۴۰۳   |  23-05-2024

لەدرێژەی دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییان لە پیرانشار، ڕۆژی چوارشەممە ٢ی جۆزەردان، تاهیر زێوە خەڵکی ئەمشارە لە ئەنجامی هەڵکوتانی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵەکەی دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
هەر لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی ڕابردوو دوو هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی سەلاح سولتانی و ئەمیر فەقێ تەمەن ٤٠ ساڵ لەو شارە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کران و بۆ شوێنی نادیار گواسترانەوە. هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە و هەروەها شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.