فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەک لە شاری تیکاب
شەممە ۰۳-۰۹-۱۴۰۳   |  23-11-2024

ڕۆژی هەینی ٢ی سەرماوەز، “فەرەیدوون سوڵتانی” خەڵکی تیکاب، دوای بانگکرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەمشارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی سوڵتانی، هێزە ئەمنییەکان هاوکات لەگەڵ دەستبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییە، دەستیان بەسەر کەلوپەلی تاکەکەسیی ناوبراو لەوانە مۆبایل و ئۆتۆمبێلەکەی گرتووە. تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن، تۆمەتە سەپێندراوەکان و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.