فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

[دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەک لە مەهاباد
هەینی ۱۴-۰۲-۱۴۰۳   |  03-05-2024

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئیسماعیل دودکانلوی میلان، خەڵکی گوندی “کۆسە کەریز” لە نزیک شاری مەهاباد، بەمەبەستی جێبەجێکردنی حوکمی بەندکرانەکەی دەستبەسەر کرا و بۆ زیندانی ناوەندیی شاری مەهاباد گواسترایەوە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئیسماعیل دودکانلوی میلان زستانی ساڵی ڕابردوو بە هۆکاری بەشداریکردنی لە بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لەلایەن دادگای شۆڕشی شاری مەهاباد حوکمی ١٥ مانگ بەندکرانی بەسەرداسەپابو. شایانی باسە، ئیسماعیل دودکانلوی میلان لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادیدا دەستبەسەر کرابوو و دواتر بە دانانی بارمتە بە شێوەیەکی کاتی تا کۆتایی هاتنی دادگاییەکەی ئازاد کرابوو.