فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەک لە پیرانشار
پێنجشەممە ۱۵-۰۶-۱۴۰۳   |  05-09-2024

 شەوی چوارشەممە لەسەر پێنجشەممە ١٤ی خەرمانان، هاووڵاتییەک بە ناوی “سەعدون شەریفی” خەڵکی ئاوایی “گرداسە”ی پیرانشار ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، هێزە ئەمنییەکان بەبێ هیچ هۆکارێک هەڵیانکوتاوەتە سەر ئەم هاووڵاتییە و دەستبەسەریان کردووە و دەستیان بەسەر مۆبیلەکەیدا گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سەعدون شەریفی بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکان لە ورمێ ڕاگوستراوە. تا ئێستا سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەر کران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک بەردەست نییە.