فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەک لە کامیاران
شەممە ۱۱-۰۶-۱۴۰۲   |  02-09-2023

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی شەممە ١١ی خەرمانان، چالاکێکی مەدەنی خەڵکی شاری کامیاران بە ناوی “لەیلا قەڵوەزی”، لە لایەن کۆمەڵێک لە هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوبراو دوای دەستبەسەرکرانی لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران، بۆ دەستبەسەرگەیەکی حکوومەتی لە شاری سنە گواستراوەتەوە. جێگای ئاماژەیە، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم چالاکە مەدەنییە لە بەردەستدا نییە. لەیلا قەڵوەزی ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی خەرمانان، لە ڕەوتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی شاری کامیاران جارێکی تر دەستبەسەر کرابوو و لە ٧ی ڕەزبەری هەمان ساڵ بە دانانی بارمتەی ١٥٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی تا کۆتاییی دادگاییکردنەکەی لە ناوەندی چاکسازی و بارهێنانی شاری سنە ئازاد کرابوو.