فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەک لە گوندی “زمێ”لە شنۆ
یەکشەممە ۱۳-۰۳-۱۴۰۳   |  02-06-2024

ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی جۆزەردان، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بە هێرش کردن بۆ سەر ماڵی بنەماڵەیی مەتین مەهدیزادە ناسراو بە (زانیار) لە گوندی “زمێ” سەر بە شنۆ ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە تۆمەتی چالاکیی مەزهەبیی ئەم هاووڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە. هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ئەم هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە.