دەستبەسەر کرانی هونەرمەند حسێن چووکەڵی
دوشەممە ۰۹-۰۵-۱۴۰۲   |  31-07-2023
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٨ی گەلاوێژ، هونەرمەند حسێن چووکەڵی، تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی گوندی “داشدۆڕگە”ی سەر بە شاری نەغەدە، لە لایەن هێزەکانی ڕژیم لە ماڵەکەی خۆی لە شاری ورمێ دەستبەسەر کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هونەرمەندە نیگارکێش و دیزاینەرە کە لە فێرگەکەی لە شاری ورمێ سەرقاڵی پەروەردەکردن و ڕاهێنانی هونەری بووە، لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراوە. تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ناوبراو و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی لە بەردەستدا نییە.