فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی ١٣٧ چالاکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە پارێزگای ئازەربایجانی غەربی
یەکشەممە ۲۶-۰۶-۱۴۰۲   |  17-09-2023

بەپێی ڕاپۆرتێکی هەواڵنێری “دویچە وێلەی فارسی”، ١٣٧ کەس لە چالاکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە پارێزگای ئازەربایجانی غەربی دەستنیشان و دەستبەسەر کراون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم کەسانە بە تۆمەتی “بڵاوکردنەوەی وێنە و گرتە ڤیدیۆ” و “هەڵخڕاندنی خەڵک و نانەوەی بشێوی” بە مەبەستی بە لاڕێدا بردنی بیروڕای گشتی دەستبەسەر کراون. شایانی باسە، لەم پێوەندەدا ٥٢ لاپەڕەی ئینستاگڕام داخراون. جێگای ئاماژەیە، هەندێک لە شارەکانی وەک، بۆکان، مەهاباد و پیرانشار، ناوەندی سەرەکی بەڕێوەچوونی ناڕەزایەتییەکانی سەرتاسەری لەم پارێزگایە بوون.