دەستبەسەر کرانی چالاکێکی مەدەنی لەشاری سنە
چوارشەممە ۰۴-۰۵-۱۴۰۲   |  26-07-2023
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٢ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەک بە ناوی “ئەسعەد محەممەدی”، چالاکی مەدەنی و خەڵکی شاری سنە، لە لایەن هێزەکانی ڕژیم لەمشارە دەستبەسەر کراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ڕژیم هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە لە “ویلاشار”ی شاری سنە و ناوبراویان دەستبەسەر کردووە. تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەسعەد محەممەدی و هەروەها چارەنووس، شوێن و بارودۆخی ڕاگیرانی لە بەردەستدا نییە.