ڕۆژی چوارشەممە ٩ی جۆزەردان، “سەجاد مۆرادی وەندان”، چالاکی مەدەنی خەڵکی ئاودانانی سەر بە پارێزگای ئیلام، دوای بانگکران لەلایەن دادگای ئەو شارەوە دەستبەسەر کرا.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سەجاد مۆرادیوەندان دوای دەستبەسەرکران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بۆ زیندانی ماهپارەی دەڕەشار گواستراوەتەوە. شایانی باسە، دەستبەسەر کرانی سەجاد مۆرادیوەندان لە پەیوەندی لەگەڵ کاردانەوەی ئەو هاووڵاتییە بە مردنی ئیبراهیم ڕەئیسی لە لاپەڕەی ئینستاگرامەکەیدا بووە. جێگای ئاماژەیە، ئەو چالاکە مەدەنییە ساڵی ڕابردووش لەلایەن لقی دووی دادگای شۆڕشی ئیلام بە تۆمەتی “هاندانی خەڵک بەمەبەستی تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی” و “بێڕێزیکردن بە خامنەیی” تۆمەتبار کرابوو. ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی خاکەلێوەی پارەکە، دوای بیست ڕۆژ مانگرتن لە خواردن، لە ئاکامدا بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ ملیۆن تمەنی لە زیندانی ئیلام ئازاد کرابوو.