فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی چالاکێکی مەدەنی لە شاری بۆکان
یەکشەممە ۳۰-۰۲-۱۴۰۳   |  19-05-2024

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی گوڵان، “سووسەن حەسەنزادە” چالاکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی، لە ئەنجامی هەڵکوتانی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆسەر ماڵەکەی لە شاری بۆکان، دەستبەسەر کرا.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بەبێ هیچ هۆکارێک و بە بەکارهێنانی توندوتیژی ناوبراویان دەستبەسەر کردووە و ماڵەکەیان پشکنیوە. شایانی باسە، سووسەن حەسەنزادە، دوای دەستبەسەرکران بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە شوێنی ڕاگرتن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ناوبراو، زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.