فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی چالاکێکی مەدەنی لە شاری دێهگۆلان
هەینی ۱۱-۰۸-۱۴۰۳   |  01-11-2024

ڕۆژی پێنجشەممە ١٠ی خەزەڵوەر، ئازاد عەباسی چالاکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی خەڵکی شاری دێهگۆلان ، دوای بانگ کرانی بۆ لقی جێبەجێ کاری سزاکانی دادگای قوروە، دەستبەسەر و بۆ تێپەڕ کردنی دوو ساڵ بەندکرانەکەی بۆ زیندانی ناوەندیی قوروە ڕاگوێزراوە.
ئەم چالاکە مەدەنیە لە رێکەوتی ٢٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، لە لایەن لقی ١٠٢ی دادگای کەیفەری دووی دێهگۆلان بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە لە دژی حکومەت” بە ساڵێک بەندکرانی تەعزیری و بە تۆمەتی “بێڕێزی بە خامنەیی” بە ٤٨ مانگ بەندکران، مەحکووم کرابوو. جێگای ئاماژەیە، ئازاد عەباسی لە ٢٧ی خەرمانانی ١٤٠٢، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و پاشان لە رێکەوتی ٢ی ڕەزبەری هەمان ساڵ، بە شێوەی کاتی لە زیندانی ناوەندیی سنە ئازاد کرابوو.