فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی چالاکێکی ژینگەپارێز لە مەریوان
شەممە ۱۴-۰۵-۱۴۰۲   |  05-08-2023

بەپێی ڕاپۆرتەکان، کاتژمێر ٢ی بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١١ی گەلاوێژ، “دلێر محەممەدی”، خەڵکی گوندی “بالک”ی سەر بە شاری مەریوان و دانیشتووی ئەم شارە، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیمەوە دەستبەسەرکرا.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دلێر محەممەدی دەرچووی بەشی کارەبا و چالاکی ژینگەپارێزی لە شاری مەریوانە. جێگای ئاماژەیە، هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر شوێن و بارودۆخی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتەپاڵ ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.