لە کاتی خۆپیشاندانەکانی ئەم دوایەی مەریوان، چوار هاووڵاتی ئەم شارە بە ناوەکانی جەلیل ئەحمەدی، هیوا داربەرزین ، جەلال محەممەدیان و ئیدریس محەممەدیان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەرکراون و بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی ورمێ گوازراونەتەوە.
ئەو چوار هاووڵاتییە کە خێزاندارن، ڕۆژی شەممە، ٩ی ڕەزبەر، کاتژمێر ٧ی ئێوارە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکراون و کاتژمێر ٥ی بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە بۆ یەکێک لە ناوەندە ئەمنییەکانی ورمێ گوازراونەتەوە.
جەلال محەممەدیان لە کاتێکدا دەستبەسەرکراوە کە لە ناڕەزایەتییەکاندا هەر دوو لاقی بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیمەوە بریندار بووە.
شایانی باسە کە هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم سەرەڕای دەستبەسەرکردنی ئەم چوار هاووڵاتییە، ماڵەکانیان گەڕاون و دەستیان بەسەر کۆمپیوتەر و مۆبایلەکانیشیاندا گرتووە.