دەستبەسەر کرانی چوار چالاکی عەقیدەتی لە بۆکان
سێشەممە ۱۵-۰۳-۱۴۰۳   |  04-06-2024
بەپێی ڕاپۆرتەکان، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو چوار چالاکی عەقیدەتی بە ناوەکانی “کاوە سەیدزادە” تەمەن ٤٠ ساڵ، “ئاکۆ زەینەبی” تەمەن ٣٤ ساڵ، “یووسف مەولایی” و “ئیسماعیل” ناسراو بە دکتۆر ئیسماعیل تەمەن ٣٤ ساڵ، لە شاری بۆکان لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراون.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کاوە سەیدزادە، ئاکۆ زەینەبی و ئیسماعیل لە سەرەتای ڕۆژی هەینی لە ماڵی خۆیاندا دەستبەسەر کراون و یووسف مەولایی لە هەمان ڕۆژدا لە کاتی گەڕانەوە لە سەفەر لەگەڵ هاوژینەکەی دەستبەسەر کراوە. تاکوو داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵیان و دۆخ و شوێنی مانەوەی ئەم هاووڵاتییانە لەبەر دەستدا نییە.