فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کردنی دوو هاووڵاتی ژن لە قوروە
دوشەممە ۰۳-۰۷-۱۴۰۲   |  25-09-2023

دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری قوروە بە ناوەکانی “نێرگز سولەیمانی” و “فریشتە فەدایی فەر”، چەند ڕۆژێک لەمەوبەر، لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامیەوە دەستبەسەر کراون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، فریشتە فەدایی فەر لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری قوروە لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ڕژیم بە شێوەیەکی توندووتیژانەوە دەستبەسەر کراون. جێگای ئاماژەیە کە، نێرگز سولەیمانی، ساڵی ڕابردوو لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، لەگەڵ کچەکەی «دیبا» بۆ ماوەیەک لە لایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەر کرابوون و بۆ ماوەیەک لە ژووری تاکە کەسی دەستبەسەرگەی سپای پاسداران لە شاری قوروە و شاری سنە ڕاگیرابوون. شایانی باسە، بەدواداچوون بۆ بارودۆخی ئەم دوو هاووڵاتییە تاوەکوو ئێستا هیچ ئەنجامێکی نەبووە و سەردانکردنی بنەماڵەکانیان بۆ ناوەندەکانی حکومەتی بێ وەڵام بووە. تاکوو داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ فریشتە فەدایی فەر و نێرگز سولەیمانی لەبەر دەست نییە.