دەستبەسەر کردنی دوو هەڵسووڕاوی مەدەنی لە شاری سەحنە
چوارشەممە ۰۳-۰۳-۱۴۰۲   |  24-05-2023
ڕۆژی سێشەممە ٢ی جۆزەردان، دوو چالاکی مەدەنی لە شاری سەحنە بە ناوەکانی فەرهاد زەلنووری و فەریبورز شاەئیبراهیمی، لە ماڵی خۆیان و لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کراون. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو دوو هاووڵاتییە بەبێ هیچ هۆکارێک و هەروەها بە شێوەیەکی دڕندانە لەلایەن ئەو هێزانەوە دەستبەسەر کراون. تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو دوو هاووڵاتییە و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان لە بەردەستدا نییە.