دەستبەسەر کردنی سێ ڕۆژنامەنووسی دیکە لە تاران
دوشەممە ۰۳-۱۱-۱۴۰۱   |  23-01-2023
ئەنجومەنی سێنفی ڕۆژنامەنووسانی پارێزگای تاران ڕایگەیاندووە: “مێلیکا هاشمی، سەعیدە شەفیعی و مێهرنووش زارعی” لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و ڕاپێچی زیندانی ئێوین کراون.
بەپێی زانیارییەکانی ئەم ئەنجومەنە، ئەم سێ ڕۆژنامەنووسە لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا دەستبەسەر کراون. ئەم ناوەندە سێنفییەی ڕۆژنامەنووسان هەروەها رایگەیاندووە، بە هەژمار کردنی ئەم سێ کەسە، لەسەرەتای دەستپێکی ناڕەزایەتییەکان لە ئێران هەتا ئێستا ٧٩ ڕۆژنامەنووس دەستبەسەر کراون.