دەستبەسەر کردنی سەرلەنوێی تەوحید عەبدولمەلەکی لە قوروە
هەینی ۳۰-۱۰-۱۴۰۱   |  20-01-2023
ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە [تەوحید عەبدولمەلەکی]، خەڵکی شاری قوروە بۆ جارێکی دیکە لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە ڕفێندراوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو ڕۆژی شەممەی ڕابردوو لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و پاش چەند کاتژمێر لێپرسینەوە لە زیندان ئازاد کرابوو. ئەمە لەحاڵێکدایە کە تەوحید عەبدولمەلەکی تەمەن ١٩ ساڵ و خەڵکی شاری قوروە، لە ماوەی یەک دوو ڕۆژی ڕابردوودا، بو جارێکی دیکە لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە ڕفێندراوە و ڕاپێچی شوێنێکی نادیار کراوە.