دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییەک لە شاری بانە
یەکشەممە ۰۵-۰۶-۱۴۰۲   |  27-08-2023
بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی «سیوچ» سەر بە شاری بانە بەناوی بێهزاد عوبەیدی، دوای دەستبەرکردنی لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە حکوومەتییەکان بە دە ئۆتۆمبێل هێرشیان کردووەتە سەر گوندی سیوچ و چوونەتە ناو ماڵی بێهزاد عوبەیدی و ئەم هاوڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە. جێگای ئاماژەیە، هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ بێهزاد عوبەیدی و شوێنی ڕاگیرانی، لەبەردەستدا نییە.