دەستـبەسەر کرانی سیاوەش سۆڵتانی لە لایەن هێزەکانی ڕژیم
سێشەممە ۱۳-۰۶-۱۴۰۳   |  03-09-2024
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ١٣ی خەرمانان، سیاوەش سوڵتانی کوڕی کوبرا شێخە لە گیانبەختکردووانی شۆڕشی ژینا لە شاری مەهاباد ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزەئەمنییەکان بەبێ هیچ هۆکارێک هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی خێزانی ئەم هاووڵاتییە و بە بەکارهێنانی توندوتیژی و لێدان دەستبەسەریان کردووە و بردوویانە بۆ شوێنێکی نادیار. جێگای وەبیرهێنانەوەیە، کوبرا شێخە تەمەن ٥٩ ساڵ خەڵکی مەهاباد لە رێکەوتی ٥ی خەزەڵوەری ١٤٠١ لە شەقامی مەلاجامی مەهاباد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی کوژرا.