فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستگیرکردنی ٦ کەس لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی سنە
چوارشەممە ۱۷-۱۲-۱۴۰۱   |  08-03-2023

لە ڕەوتی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی مامۆستایان و دایک و باوکانی قوتابییان لەسەر هێرشی کیمیایی بۆ سەر قوتابخانەکان و قوتابیان، ڕۆژی سێشەممە، ١۶ی ڕەشەمە لانیکەم ۶ مامۆستا بە ناوەکانی بەهادین مەلەکی، وریا کەریمی، کەماڵ فەکووریان، جەبار پاکزاد، موختار ئەسەدی و عابید ئەحمەدی، لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمەوە ڕفێندراون.

هەروەها کۆمەڵێک لە مامۆستایان و بەشداربووانی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لەسەر هێرشی کیمیایی بۆ سەر قوتابخانەکان و قوتابییان، لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە بە چەکی ساچمەیی دراونەتە بەر دەستڕێژ و تەقەیان لێکراوە. شایانی باسە کە ئەو کۆبوونەوە ناڕەزایەتیانە بە بانگەوازی ئەنجوومەنی هاوئاهەنگی ڕێکخراوە پیشەیییەکانی مامۆستایان بۆ ناڕەزەیەتی لەسەر هێرشی کیمیایی بۆ سەر قوتابخانەکانی کوردستان و ئێران ڕێکخرا و بەڕێوە چوو.