فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستگیریی ئەندامانی بنەماڵەی حەنانە کیا، یەکێک لە گیانبەخت کردووانی ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکانی ١٤٠١
سێشەممە ۰۷-۰۶-۱۴۰۲   |  29-08-2023

لە درێژەی سیاسەتی سەرکوتی بنەماڵە دادخوازەکان، ئەندامانی بنەماڵەی حەنانە کیا، یەکێک لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتییەکانی “ژن، ژیان، ئازادی” دەستگیر کران. 
بە پێی ڕاپۆرتەکان وەحید کیا، باوک، مەعسوومە ئازەری، دایک، هێلیا کیا، خوشک و ئەمیر کیا دەزگیرانەکەی حەنانە دەستگیر کراون. تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی دەستبەسەرکردنی ئەم بنەماڵەیە لە بەردەست‌دا نییە.
حەنانە کیا کەجوری (١٣٧٨- ٣٠ی خەرمانانی ١٤٠١) کچێکی تەمەن ٢٣ ساڵان بوو کە لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ڕابردوودا، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی لە شاری نەوشەهر کوژرا. 
لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ژمارەیەکی زۆر لە بنەماڵە دادخوازەکان لە ئێران لە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانی ڕژیمەوە دەستگیر کراون. 
هاوکات هەواڵەکان باس لە گوشار خستنە سەر بنەماڵە دادخوازەکان بەمەبەستی ڕێگری‌کردن لە بەڕێوەبردنی ڕێ‌وڕەسمی ساڵیادی گیان بەخت کردنی ئازیزانیان دەکەن.