فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەست لەکار کێشانەوەی شێرکۆ حیجازی لە کارەکەی بەهۆی گوشاری ناوەندە ئەمنییەکان
شەممە ۱۴-۱۱-۱۴۰۲   |  03-02-2024

بەپێی زانیارییەکان، “شیرکۆ حیجازی” سەرۆکی دەستەی تۆپی پێی شاری سەقز و چالاکی مەدەنیی ناسراوی ئەو شارە، بەهۆی گوشاری ناوەندە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە ناچار بە دەست لەکارکێشانەوە لە پۆستەکەی کراوە.
جێگای ئاماژەیە، شیرکۆ حیجازی لە سەروبەندی ساڵیادی گیانبەختکردنی ژینا ئەمینی، لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و لە ٢٣ی سەرماوەز و پاش ٩٤ ڕۆژ دەستبەسەربوون، بە دانانی بارمتەی ٢ ملیار و ٤٠٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا. ناوبراو وێڕای ڕاگەیاندنی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام، نووسیویەتی: زۆرن ئەوانەی کە بە چیا سەردەکەون، بەڵام زۆر کەمیان دەگەنە لووتکە. زۆرن ئەوانەی مداڵیای زێڕیان پێ دەبەخشرێت، بەڵام زۆر کەمیان شایستەی لەملکردنن. زۆرن ئەوانەی ناوبانگیان بەدەست هێناوە، بەڵام لە ویژدانی میللەتدا بەسەربەرزی ناژین.