کەمپەینی هەڵسووڕاوانی بەلووچ”، ڕایگەیاند: لە زیندانی ناوەندی زاهێدان دەستدرێژی جنسی بە کۆمەڵ کراوتە سەر ۷ زیندانی و نووسیویەتی؛ هێزەکانی ناو زیندان بە بەکارهێنانی شیلەنگ، دەستدرێژیان کردووەتە سەر دەستبەسەرکراوان.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کە لە ڕۆژی ۷ی ڕەشەمە، بلاو کراوەتەوە ٦ کەس لەم دەستبەسەر کراونە بەلووچن و یەکێکیان خەڵکی مەشهەدە کە هەموویان لە کاتی ناڕەزایەتییەکاندا دەستگیر کراون.
کەمپینی هەڵسووڕاوانی بەلووچ لە زمانی سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە سەبارەت بەم ۷ دەستبەسەر کراوە نووسیویەتی “بەرپرسانی زیندانی ناوەندی زاهێدان ویستوویانە به ئەشکەنجەدانی توندی جەستەیی و دەروونی، دانپێدانانی زۆرەملیان لێوەربگرن کە دەبینن ئەم شێوازە وڵامدەرەوە نییە ڕێگەی دەستدرێژی و ئەشکەنجەدانی جنسی بە شیلەنگیان گرتوەتەبەر. ناوی ٦ کەسیان بریتین لە “بێنیامین کوهکەن” ١٦ ساڵان، “ئەلیاس کوهکەن” ١٩ساڵان ، “یاسین کوبدانی” ۱۷ ساڵان، “محەمەد دەرویش نارووی” ۱۹ ساڵان، “ئێسحاق ریگی” ٢١ ساڵ و “سەعید باران زێهی”.
کەمپەینی هەڵسووڕاوانی بەلووچ هەروەها نووسیویە: بەندکراوانی بەلووچ دوای ئەشکەنجە و دەستدرێژییەکان، لە بارودۆخێکی خراپی دەروونی و جەستەییدا بەسەر دەبەن و چەندین جار هەوڵی خۆکوژیان داوە.