فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەسپێکی شەپۆلی شەشەمی پەتای کۆرۆنا لە ژێر سێبەری ناکارئامەیی دوڵەتدا
چوارشەممە ۱۳-۱۱-۱۴۰۰   |  02-02-2022

شەپۆلی شەشەمی ئۆمیکرۆن لە ئێراندا دەستیپێکردووە و کاربەدەستانی دەوڵەت لە بەرامبەر ئەو کارەساتە دەستەوەستان ماونەتەوە و تەنیا هۆشداریی بە خەڵک ئەدەن، بە بێ ئەوەی هەنگاوێکی کردەوەیی بۆ هەڵ بگرن.
دوکتور حەمید سوری ئەندامی ستادی ڕوبەڕووبونەوە لەگەڵ کۆرۆنا لەمبارەوە وتی، لە ئێستادا 15شار لە ژێر هێڵی سوردان  و 61 شارستانیش لە ژێر هێڵی نارنجی دان و بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی، هیچ هەنگاوێکی کردەوەییان لەم دۆخەدا هەڵ نەگرتووە.
ناوبراو هەروەها وتی، گەیشتن بە سێ ڕەقەمی بوونەوەی گیانلەدەستدانەکان، بابەتێکی مەحاڵ نییە و لەوانەیە تا بەر لە نەورۆز شاهیدی ئەوە بین.
پێویستە بوترێت کاربەدەستانی دەوڵەت بەم کردەوانەیان دیانەوێت گیانی خەڵک زیاتر بخەنە مەترسییەوە و بەمجۆرە ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکانی خەڵکی پێ سەرکوت بکەن.