راگواستنی کەیومەرس لەتیفی بۆ زیندانی ناوەندیی شاری سنە
چوارشەممە ۲۵-۱۲-۱۴۰۰   |  16-03-2022
رۆژی چوارشەممە ٢٥ی رەشەممە، چالاکۆانێکی مەدەنی خەڵکی شاری سنە بەناوی ”کەیومەرس لەتیفی”، لە گرتنگەکانی ئیداری ئیتلاعاتی سنەوە بۆ زیندانی ناوەندیی ئەو شارە راگوێزرا. کەیومەرس لەتیفی، ماوەی چەند هەفتەیەکە لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە دەسبەسەر کراوە و چەندین جار ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە خوشکەکانی ناوبراویان بانگهەیشتی ئیتلاعات کردووە و پێیان وتووە، نابێت هیچ هەواڵێک لەسەر بارودۆخی ناوبراو میدیایی بکەنەوە. شایانی باسە هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لە سەر تۆمەتی وەپاڵنراوی ناوبراو ئاشکرا نەکراوە.