فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

زیاتر لە ١٠٠ ڕۆژە چارەنووسی یوونس مەحموودی ئازەر، هاووڵاتیی ڕفێندراوی خەڵکی مەهاباد نادیارە
پێنجشەممە ۱۱-۱۲-۱۴۰۱   |  02-03-2023

یوونس مەحموودی‌ئازەر، هاووڵاتیی تەمەن ٢٧ ساڵ و خەڵکی شاری مەهاباد، پاش ئەوەی کە لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە ڕفێندراوە، دوای ١٠٠ ڕۆژ هێشتا چارەنووسی ناڕوونە و هیچ زانیارییەک لەسەر شوێن و ڕاگیرانی لە بەردەستدا نییە.

یوونس مەحموودی ‌ئازەر، خێزاندار و باوکی سێ منداڵە کە تا ئێستا هیچ پەیوەندییەکی بە بنەماڵەکەیەوە نەگرتووە و لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری و بێبەش کراوە، ئەمەش بووەتە هۆی نیگەرانیی بنەماڵەکەی لەسەر بارودۆخ و بەتایبەت دۆخی تەندروستیی ناوبراو.

ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی یەکشەممە، ٢٩ی خەزەڵوەر، هاوکات لەگەڵ سێ هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی ئەنوەر گۆران، ئاریان گۆران و کاوە عەزیزی ڕفێندراون و یوونس مەحموودی‌ ئازەر بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.