زیندانی هەتاهەتایی بۆ سەر حەمید نووری
پێنجشەممە ۲۳-۰۴-۱۴۰۱   |  14-07-2022
ئەمرۆ پێنجشەممە ٢٣ی پووشپەڕ،حەمید نووری، یاریدەدەری پێشووی زیندانی گوهەردەشت و یەکێک لە ئەنجامدەرانی کۆمەڵکوژییەکانی شەستەکانی سەدەی ڕابردوو، لە دادگای ستۆکهۆڵمی سوید بە تۆمەتی تاوانی جەنگی و کوشتن لە ئێران، سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپا.
ناوبراو، ڕۆڵی ڕاستەوخۆی هەبووە لە کوشتنی زیاتر لە ١٠٠ زیندانی سیاسی، لە کوشتنی بەکۆمەڵی زیندانیان لە شەستەکاندا. ئەمە یەکەمجارە کەسێک بە تاوانی تێوەگلان لە، لە سێدارەدانی زیندانیانی سیاسی لە هاوینی ساڵی ١٣٦٧دا سزا بدرێت.