سادق مەحموودنژاد، کە لە ڕەوتی خۆپیشاندانەکاندا چاوی بریندارببوو لە پیرانشار دەستبەسەرکرا
سێشەممە ۱۳-۰۴-۱۴۰۲   |  04-07-2023
ڕۆژی دووشەممە ١٢ی پووشپەڕ، سادق مەحموودنژاد، خەڵکی گوندی جڕان سەر بە پیرانشار، خێزاندار و باوکی منداڵێک لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە لە ماڵەکەیدا دەستبەسەرکرا. سەرەڕای ئەوەیکە سادق مەحموودنژاد، چەندجارێک لەنەخۆشخانەکانی خومەینیی ورمێ، فارابیی تاران و ئیمام سەجادی ڕامسەر نەشتەرگەری بۆ چاوی ئەنجامدراوە، بینایی چاوی چەپی بەنزیکەی ٢٠ لەسەد لاوازبووە. شیاوی ئاماژەپێدانە کە سادق مەحموودنژاد، لە ڕەوتی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری پیرانشار لە شەوی ٣٠ی ڕەزبەری پارەکە، لە گۆڕەپانی “مامۆستا هەژار” کەوتە بەرتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم و چاوی پێکرا. هەتا ئێستا، بارودۆخ، شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییە لە دوای دەستبەسەرکرانی لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە نەزانراوە.