فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ساڵی خوێندن لە ئەفغانستان بەبێ ئامادەبوونی زیاتر لە یەک ملیۆن کچ دەستی پێکرد
پێنجشەممە ۰۲-۰۱-۱۴۰۳   |  21-03-2024

لە ڕۆژی چوارشەممە ٢ی خاکەلێوەوە ساڵی خوێندن لە ئەفغانستان دەستیپێکرد، بەڵام زیاتر لە یەک ملیۆن کچ بەهۆی قەدەغەکردنی خوێندنی کچان لە سەرووی پۆلی شەش لەلایەن تاڵیبانەوە لە چوون بۆ قوتابخانە مەحرووم بوون. ئەمە بابەتە ئەفغانستان ئەکات بە تاکە وڵاتێک کە سنوور بۆ پەروەردە و خوێندنی کچان دادەنێت.
ڕێکخراوی یونیسێف، ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ منداڵان دەڵێت، زیاتر لە یەک ملیۆن کچ لە ژێر کاریگەری ئەم قەدەغە کردنەدان. هەروەها ئەم ئاژانسە دەلێت کە پێش هاتنە سەرکاری تاڵیبان، ٥ ملیۆن کچ بەهۆی نەبوونی ئیمکانات و هۆکاری دیکەوە لە خوێندن بێبەش بوون.
شایانی باسە کە لە ئەفغانستان سالی نوێی خوێندن لە رۆژی ٢ و ٣ی خاکەلێوەوە دەست پێدەکات.