فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سزای زیندانیکردنی جەمشید عەزیزی لە دادگای پێداچوونەوەی گیلان پشتڕاستکرایەوە
پێنجشەممە ۰۲-۰۱-۱۴۰۳   |  21-03-2024

لە ماوەی ڕابردوودا لقی یازدەی دادگای پێداچوونەوەی ئۆستانی گیلان سزای چوار ساڵ و مانگێک و حەڤدە ڕۆژ زیندانی بەسەر جەمشید عەزیزی هاوڵاتی خەڵکی شاری ئاستارای پشتڕاستکردەوە.
جەمشید عەزیزی بە تۆمەتی “چالاکی تەبلیغی دژ بە نیزام” بە حەوت مانگ و شانزە ڕۆژ زیندان و بە تۆمەتی “کۆبوونەوە و تەبانی بۆ ئەنجامدانی تاوانی دژبە ئەمنیەتیی وڵات” بە سێ ساڵ و شەش مانگ و یەک ڕۆژ زیندان مەحکووم کراوە.
جەمشید عەزیزی، تەمەن ٣٢ ساڵ، خێزاندار، شاعیر و کرێکاری دانیشتووی شاری ئاستارا، کۆتایی مانگی خاکەلێوەی ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای قودسی گیلان دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی ئەم دامەزراوە ئەمنییە گوازرایەوە.
ناوبراو ماوەی شەش هەفتە لە ژووری تاکەکەسیدا لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کراوە و دوای ماوەیەک بە بارمتەی یەک ملیارد تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد بووە.