فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سزای سێدارەی زیندانیەک وێڕای ئەوەی کە بۆ بەندکرانی هەتاهەتایی شکێندرابوو، جێبەجێ کرا
پێنجشەممە ۱۱-۱۲-۱۴۰۱   |  02-03-2023

بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، ١٠ی ڕەشەمە، سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری هەرسین بە ناوی محەممەد دۆستی‌نژاد و تەمەن ٢٩ ساڵ، کە پێشتر تۆمەتی پێوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان بەسەریدا سەپابوو و دواتر سزاکەی بۆ بەندکرانی هەتاهەتایی شکێندرا، بە نهێنی لە بەندیخانەی ناوەندیی رژیم لە شاری هەمەدان جێبەجێ کرا.

 بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، جێبەجێکردنی سزای سێداری ئەو هاووڵاتییە لە کاتێکدایە کە پێشتر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە بۆ بەندکرانی هەتاهەتایی شکێندراوە. ناوبراو لەو بەندکراوانە بوو کە لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا لە ناڕەزایەتییەکانی ناو بەندیخانە کە هاوکات بوو لەگەڵ ڕاپەڕینی جەماوەریی خەڵکی کوردستان و ئێران، بەشدارییەکی چالاکانەی هەبووە.