فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سزای له‌سێداره‌دانی به‌كۆمه‌ڵی ٩ زیندانی له‌ زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج
پێنجشەممە ۱۸-۰۸-۱۴۰۲   |  09-11-2023

له‌ درێژه‌ی شه‌پۆلی ئێعدامی به‌ندكراوان له‌ ئێران، ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامی سەرلەبه‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، حوكمی ئێعدامی ٩ به‌ندكراوی له‌ زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج جێبه‌جێ كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، سێ كه‌س له‌و به‌ندكراوانه پێشتر به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر به‌ ئێعدام مه‌حكووم كرابوون و ناوی دوو كه‌سیان بریتیه‌ له‌: “به‌همه‌ن فه‌تحۆڵڵازاده‌” و “ڕه‌سووڵ ته‌یمووری”. هه‌روه‌ها پێنج كه‌سی دیكه‌ له‌ به‌ندكراوان به‌ تۆمه‌تی “موحاره‌به‌ له‌ ڕێگه‌ی دزی چه‌كدارانه” له‌سێداره‌ دراون. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ هێشتا میدیاكانی ڕژیم هه‌واڵی له‌سێداره‌دانی ئه‌و ٩ كه‌سه‌یان بڵاو نه‌كردۆته‌وه‌ و ته‌نیا هه‌ندێك ڕێكخراوه‌ی مافی مرۆڤ باسیان لێوه‌ كردووه‌.