فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سزای ١٦ مانگ زیندان بۆسەر هاووڵاتیەکی خەلکی پیرانشار
سێشەممە ۰۶-۱۰-۱۴۰۱   |  27-12-2022

کەماڵ هاشمی، لە کاتێکدا دوو مانگ بەسەر دەستبەسەرکرانیدا تێدەپەڕێت؛ لە دانیشتنی دادگای شۆڕشی پیرانشار بێ ئامادەبوونی خۆی، بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی نیزام و پیلانگێڕی لەدژی ئاسایشی گشتی” سزای ١٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

ئەم هاووڵاتییە کە خێزاندار و باوکی دوو منداڵە، لە ماوەی دەستبەسەرکرانیدا لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێ بەری بووە.

ناوبراو ڕۆژی دووشەممە، ١٨ی ڕەزبەر، دوای دەستبەسەرکرانی لە پیرانشار بۆ دەستبەسەرگەی ورمێ گواستراوەتەوە.

کەماڵ هاشمی، دوای تێپەڕاندنی ماوەی لێکۆڵینەوە و دەستبەسەرکرانی، لە ورمێ بۆ بەندیخانەی ناوەندی نەغەدە گوازرایەوە.