به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی حال وه‌ش، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم سزای ٢٥ ساڵ زیندانی به‌سه‌ر “جه‌مشید حهسهنزهی” و حوكمی ئێعدامی به‌سه‌ر “فه‌رشید حهسهنزهی” دا سه‌پاندووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “جه‌مشید و فه‌رشید حهسهنزهی” ڕۆژی ٣ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠١ و له ڕه‌وتی شۆڕشی ژینا” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا ناچار به ئیعترافی ئیجباری دژبه خۆیان بوون، دواتر ئه‌و دوو به‌ندكراوه سیاسیه له دادگاییكردنێكی ساخته‌دا به زیندان و ئێعدام مه‌حكووم كران. “فه‌رشید حهسهنزهی” ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ، كرێكاری بیناسازیه و به تۆمه‌تی “ته‌قه‌كردن له ئۆتومبێلی كه‌ڵانته‌ری گه‌ڕه‌كی “چشمه زیاره‌ت”ی زاهیدان به ئێعدام و “جه‌مشید حهسهنزهی” به ٢٥ ساڵ زیندان مه‌حكووم كراوه. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا به‌ندكراوێكی ژنی مه‌حكووم به ئێعدام له زیندانی كرمان، به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی سزاكه‌ی ڕه‌وانه‌ی به‌ندی تاكه‌كه‌سی كراوه. ناوی ئه‌و به‌ندكراوه “زه‌ڕخاتوون نهزارزهی”یه و ٢٤ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٠ به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو.