سه‌پاندنی ١٨ ساڵ زیندان به‌سه‌ر ڕۆژنامه‌وانێكی وەرزشی خه‌ڵكی ساری
پێنجشەممە ۲۲-۱۰-۱۴۰۱   |  12-01-2023
له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم سزای ١٨ ساڵ زیندانی به‌سه‌ر ڕۆژنامه‌وانێكی وەرزش و تەنز نووسی خه‌ڵكی ساری به‌ناوی “ئێحسان پیربۆرناش” دا سه‌پاند كه ١٠ ساڵی بۆ جێبه‌جێ ده‌كرێت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئێحسان پیربۆرناش” ڕۆژی ٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵ و له‌كاتی خۆپێشاندانه‌كانی قائیمشار له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاپێچی گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ساری كرا. به‌پێی ڕاپۆرتی فێدراسیۆنی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕۆژنامه‌وانان، له ڕه‌وتی ئاخێزی جه‌ماوه‌ری خەڵکی ئێران‌دا لانیكه‌م ٥٨ ڕۆژنامه‌وان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون كه تا ئێستا ٣٣ كه‌سیان به دانانی بارمتە ئازاد بوون و چاره‌نووسی ئه‌وانه‌ی دیكه به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.