سوهەیلا حیجاب زیندانی سیاسی مانی له خواردن گرت
چوارشەممە ۱۰-۰۱-۱۴۰۱   |  30-03-2022
رۆژی دووشەممه ٨ی خاکەلێوه سوهەیلا حیجاب زیندانی سیاسی بندكراو لە بەندی ژنانی زیندانی كرمانشان لە ڕێگەی نامەیەكەوە رایگەیاند کە مانی لەخواردن گرتوە و ئاماژه بەوه دەكات كەلەلایەن زیندانوانانەوه بەشێوەیەكی وەحشیانه لێدراوه.
ناوبراو لەبەشێك لەنامەكەیدا ئاماژه بە هۆکاری مانگرتنە دەكات و دەڵێ كه كاربەدەستانی زیندان ئەویان لە چاوپێکەوتنی بنەماڵەكەی وچوون بۆمەرەخەسی و دەسگەیشتن بەدوكتور ودەرمان بێ بەرە كردووه. هەر بۆیه هیچ ریگایەكی بێجگه له مانگرتن لەخواردن بۆ نەماوەتە وە.