فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سپای پاسداران هەڕەشەی یەکلاکەرەوەی لە ناڕازیان کرد
چوارشەممە ۱۶-۰۹-۱۴۰۱   |  07-12-2022

سپای پاسدارانی ڕژیم رۆژی دووشەممە ١٤ی سەرماوەز، بە دەرکردنی ڕاگەیاندنێک لە لایەن هیزە ئەمنییەتییەکان، ئیتلاعات، ئینتزامی و بەسیجی کۆماری ئیسلامی هەڕەشەی یەکلاکەرەوەی لە ناڕازیان کرد. سپای پاسداران لە بەشێکی دیکەی ئەم ڕاگەیاندنەدا هەڕەشەی کردووە کە ئەم هێزانە لە ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ ناڕازیان ڕاناوەستن و بە هیچ شێوەیەک نەرمی نانوێنن.
ڕاگەیەندراوەکەی سپای پاسداران بۆ “ڕێز گرتن” لە دەزگای دادوەری بۆ لەسێدارە دانی ئەو چوار کەسەی کە بە “هاوکاری لەگەڵ مووساد” تۆمەتبار کرابوون بڵاو کرایەوە. هەروەها ئەم هیزە ئینتیزامییە داوای “بەردەوامیی لە بەدواداچوونی یەکلاکەرەوە و خێرایی لە دۆسیەی تۆمەتباران”ی ناڕەزایەتییەکان کردووە. ئەم چوار هاوڵاتییە بە ناوەکانی “حوسەین ئۆردوخانزاده”، “شاهین ئیمانی مەحمودئاباد”، “میلاد ئەشرافی ئاتباتان” و “مەنوچێهر شەهبەندی بێجوندی”، بە تۆمەتی” هاوکاری لەگەڵ “مووساد” لە جۆزەردانی ئەم ساڵدا دەست‌گیر کران و ماویەک لەمەوپێش سزای لەسەردارە دانیان بۆ دەرچوو.