سکاڵای بنەماڵەی قوربانیانی فڕۆکەی ئۆکراینی دژی کۆماری ئیسلامی
هەینی ۲۵-۰۶-۱۴۰۱   |  16-09-2022
ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی خەرمانان ئەنجومەنی بنەماڵەی قوربانیانی فڕۆکەی موسافربەریی “ئۆکراین”ی دژی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، سکاڵایان لە دادگای کەیفەریی لاهە تۆمار کرد. ئەو ئەنجوومەنە داوای لە دادگای لاهە کردووە لێکۆڵینەوە لەسەر دۆسیەی قوربانیانی ئەو فڕۆکەیە بکات.
بنەماڵەی قوربانییان، کرانە ئامانجی ئەو فڕۆکەیە لەلایەن سپای پاسدارانیان بە جینایەت دژی مرۆڤایەتی و جینایەتی جەنگی وەسف کردووە.
فڕۆکەیەکی موسافربەری لە جۆری بوئینگی ٧٣٧ سەر بە هێڵی ئاسمانیی ئۆکراین، لە مانگی بەفرانباری ساڵی ١٣٩٨ی هەتاوی بە مووشەکی سپای پاسدارانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی کرایە ئامانج و لە ئاکامدا ١٧٦ کەس لە سەرنشینانی ئەو فڕۆکەیە گیانیان لەدەست دا.