سیناریۆی هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕژیم لە سنە بۆ ڕفاندنی هاووڵاتیەک
چوارشەممە ۲۱-۱۰-۱۴۰۱   |  11-01-2023
ڕۆژی دووشەممە، ١٩ی بەفرانبار، هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری سنە، لە پیلانێکی لەپێشداڕێژراودا تەلەفۆنیان بۆ کامران محەممەدی کردووە و ناوبراویان بە بیانووی کارەکەی کێشاوە شوێنێکی دیاریکراو و ڕفاندوویانە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات لە ڕێگەی تەڵەفۆنەوە پێوەندییان بەو هاووڵاتییەوە کردووە کە شارەزایی لە لووکەکێشیی بیناسازیی هەیە، بە بیانووی لوولەکێشی بە حەقدەستی زیاترەوە، کێشاویانە شوێنی دیاریکراو و پاشان ڕفاندوویانە.
لە کاتی ڕفاندنی ئەو هاووڵاتییە تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی لە بەردەستدا نییە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بێ ئاکام ماوەتەوە.