سێ هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار سەرجەم سزای ١١ ساڵ بەندکردنیان بەسەردا سەپاوە
چوارشەممە ۱۳-۰۲-۱۴۰۲   |  03-05-2023
دادگاییکردنی عەبدولڕەحمان محەممەدی ئەرشەد ناسراو بە دکتۆر و حاسڵ قەدۆ لە ڕۆژی ٢٧ی خاکەلێوە، لە دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی لە شاری مەهاباد بەڕێوە چووە کە لەو دادگاییکردنەدا ئەو دوو هاووڵاتییە هەر کامەیان بە تۆمەتی “پێکهێنانی باند و گرووپ بە دژی ئاسایشی کۆماری ئیسلامی”، سزای سێ ساڵ و حەوت مانگ بەندکردن و بە تۆمەتی “پڕوپاگەندا دژی نیزامی کۆماری ئیسلامی” سزای هەشت مانگ بەندکردنیان بەسەردا سەپاوە.
هەروەها لە ٢٩ی خاکەلێوەی ئەمساڵدا دادگاییکردنی جەماڵ عەلیزادە بەڕێوە چووە کە لەو دادگاییکردنەدا ئەو هاووڵاتییە بە تۆمەتی “هاوکاریی ڕاگەیاندنەکانی ڕۆژئاوا (ڕۆژئاوای جیهان) ” دوو ساڵ و شەش مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپاوە.