سەرکەوتنی مانگرتنی کرێکارانی لەنگەرگاکان لە ئەمریکا
شەممە ۱۴-۰۷-۱۴۰۳   |  05-10-2024
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ٤٥ هەزار کرێکاری شاغڵ لە لەنگەرگاکانی ئەمریکا، بەدوای وەدیهاتنی ٦٢ لەسەدی چوونەسەرەوەی ئاستی حەقدەستەکانیان، کۆتاییان بە مانگرتنەکەیان هێنا.
ئەم مانگرتنە بە ڕێبەرایەتیی یەکێتیی نێودەوڵەتی کرێکارانی لەنگەرگاکان، بەدوای شکست لە وتووێژەکان بۆ گرێبەستێکی نوێ شەش ساڵە دەستی پێکرد و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ درێژەی بوو. کرێکارانی لەنگەرگاکانی ئەمریکا و بەڕێوەبەرانی بەندەرەکان، ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ی ڕەزبەر بەڕێککەوتنێک گەیشتن کە بەپێی ئەم ڕێککەوتنە بۆماوەی شەش ساڵ حەقدەستی کرێکاران ٦٢ لەسەد زیادبکرێ، بەواتایەکی دیکە حقووقەکانیان له سەعاتی ٣٩ دۆلارەوە بۆ ٦٣ دۆلار بەرزبێتەوە.