سەعید قادری بە دانانی بارمتە لە زیندانی شاری سنە ئازادکرا
چوارشەممە ۲۷-۱۱-۱۴۰۰   |  16-02-2022
ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی خەڵکی بانە بە ناوی سەعید قادری، کە لە ڕێکەوتی ٢٠ی خەزەڵوەری ئەمساڵدا، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە بە بێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کرابوو، و پاشان بۆ یەکێک لە گرتووخانەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە سنە و دوای تەواوبوونی لێپرسینەوەکەی بۆ زیندانی ناوەندی ئەو شارە ڕاگوێزرابوو، بە دانانی بارمتە هەتا کاتی بەڕێوەچوونی دادگاییەکەی لە زیندانی سنە ئازاد کرا.
شایانی باسە، هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەو هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە